رۆژنامەی تورکیا: لە 15 رۆژی ئایندەدا ئەردۆغان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز_
رۆژنامەی تورکیا'ـی نزیک لە پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا (ئاکپارتی) ئاشکرای کردووە، "لە 15 رۆژی ئایندەدا ئەردۆغان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە".
لە هەواڵەکەیدا، رۆژنامەی "تورکیا" لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە دەڵێت، "لە ماوەی 15 رۆژی ئایندەدا، ئەردۆغان سەردانی دیمەشق دەکات، لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت لەگەڵ تورکمانەکانی سووریاشدا کۆببێتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ پاراستنی ئەردۆغان، بە درێژایی رێگەی حەما، حومس و ئیدلیب بە رێگەی ئاسمانی و وشکانی، قەڵغانی پاراستنی نائاسایی دروستدەکرێت و بە راداری تورکی تەواوی جموجوڵی ئاسمانیی ناوچەکە کۆنترۆڵدەکرێت."
ئاشکراشی کردووە: ئامادەکاریی دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سووریا دەستپێبکاتەوە و کونسوڵخانەی تورکیاش لە حەلەب بکرێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەتا ئێستا هیچ دامەزراوە و میدیایەکی فەرمی تورکیا هیچ هەواڵێکی لەبارەی ئەگەری سەردانی ئەردۆغان بۆ سووریا بڵاونەکردووەتەوە.
PM:11:00:20/12/2024
ئهم بابهته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت