باربارا لیف: نابێت گرووپە تیرۆریستییەکان نە لەنێو سووریا و نە بۆ دەرەوە ببنە هەڕەشە


وێستگەنیوز_

باربارا لیف لە پاش سەردانەکەی بۆ دیمەشق رایگەیاند، "سەردانی ئەمڕۆمان بۆ دیمەشق دەرفەتێک بوو بۆ گوێگرتن لە سووریاییەکان."

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا کە لە ڕێگەی زوومەوە ئەنجامدرا و هێڤار هیوا، نوێنەری وێستگەنیوز ئامادەی بوو وتی: "لەگەڵ نوێنەرانی دەسەڵاتی کاربەڕێکەر کۆبوومەوە، لەنێویاندا، ئەحمەد شەرع (ئەبو محەممەد جۆلانی) بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کۆمەڵێک پڕەنسیپ کە ئەمریکا و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە لەسەری رێککەوتوون. پێشوازیمان لە پەیامە ئەرێنییەکان کرد."
 
باربارا لیف بە ئەحمەد شەرعی راگەیاندووە کە "ئەمریکا چیدیکە 10 ملیۆن دۆلار بۆ سەری نادات."
  
ئاماژەی بەوەشکردووە، "گوێم لە چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەندامانی پێکهاتە جیاوازەکان و دەنگە جیاوازەکان لەبارەی دیدگەیان بۆ داهاتووی سووریا و شێوازی هاوکاریکردنیان لە لایەن ئێمەوە گرت." 
 
دەشڵێت، ئەمریکا پابەندە بە کارکردن لەگەڵ خەڵکی سووریا بۆ ئەوەی سوود لەم دەرفەتە مێژووییە وەربگرن. 

باس لەوە دەکات، "جەختمان کردەوە کە نابێت گرووپە تیرۆریستییەکان ببنە هەڕەشە نە لەنێو سووریا و نە بۆ دەرەوە


PM:09:36:20/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 1128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت