سوپای ئەمریکا کوشتنی بەرپرسی رێکخراوی داعشی لە سووریا راگەیاند
وێستگەنیوز_
فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا-سێنتکۆم رایگەیاند، ئەبو یوسف ناسراو بە مەحموود، بەرپرسی رێکخراوی داعش لە ئەنجامی بۆردوومانێکی هێزەکانیان لە پارێزگای دێرەزووری سووریا کوژراوە.
ئەمرۆ هەینی 20ـی 11ـی 2024، سێنتکۆم رایگەیاند، "رێگە بە داعش نادەین دۆخی ئێستای سووریا بۆ مەبەستی خۆی بقۆزێتەوە؛ و ئەمرۆش بەرپرسی رێکخراوەکەمان لە بۆردوومانێکدا کوشت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسەکە لەو ناوچەیە کوژراوە کە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا و رووسیادا بوو.
PM:05:59:20/12/2024
ئهم بابهته 780
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت