ئه‌ردۆغان داوای‌ له‌ناوبردنی‌ دوو رێكخراو له‌ سوریادا ده‌كات


وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا داوایكرد "رێكخراوی‌ تیرۆریستییه‌كان" له‌ سوریا له‌ناوببرێت و ئاماژه‌ی‌ به‌ "رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ و پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان" كرد و ده‌ڵێت: "ده‌یسه‌لمێنین كاتی‌ له‌ناوبردنیان هاتووه‌".


ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ نێو فڕۆكه‌كه‌یدا له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌ قاهیره‌ی‌ پایته‌ختی‌ میسره‌وه‌ بۆ ئه‌نقه‌ره‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی‌: "ُپێویسته‌ داعش و پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان و هاوبه‌شه‌كانیان كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر سوریا، له‌ناوببرێن".

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "كاتی‌ له‌ناوبردنی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییانه‌ی‌ له‌ سوریا بوونیان هه‌یه‌، هاتووه‌".

ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند كه‌ "ده‌سه‌ڵاتی نوێ له‌ سوریا) پێویستی به‌ زۆر بابه‌ته‌. له‌م باره‌یه‌وه‌ ئێمه‌ به‌ ته‌نیا جێیان ناهێڵین. له‌ پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و په‌كه‌كه‌ش ناهێڵین ته‌نیا بن".



PM:04:05:20/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 4384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت