داواكارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سوریا ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی به‌هێزكردنی توانای ژنان ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رۆڵی ته‌واو له بنیاتنانه‌وه‌ی سوریادا بگێڕن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئیمی پۆپ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له جنێڤ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له سوریا وتی: "داوا له حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌كه‌ین به‌رده‌وام بێت له به‌هێزكردنی تواناكانی ژنان، چونكه ڕۆڵێكی ته‌واو جه‌وهه‌ری ده‌گێڕن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌دا".
لێدوانه‌كه‌ی عوبه‌یده ئه‌رنائووت وته‌بێژی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رێتی سیاسی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له سوریا، سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ژنان، شه‌پۆلێكی مشت‌ومڕ و ره‌خنه‌ی به‌ربڵاوی له سۆشیال میدیا به‌دوای خۆیدا هێنا.
عوبه‌یده ئه‌رنائووت له لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كاندا وتی: "سروشتی بایۆلۆژی و ده‌روونیی ژنان له‌گه‌ڵ هه‌موو كاره‌كان گونجاو نییه، بۆ نموونه وه‌ك وه‌زاره‌تی به‌رگری".
زۆرێك له چالاكوانانی بواری داكۆكیكردن له مافه‌كانی ژنان پێیانوابوو كه لێدوانه‌كانی ئه‌رنائووت ئاماژه‌ن بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی باڵای حكومی له‌لایه‌ن ژنانه‌وه، ئه‌مه‌ش به به‌كه‌مزانینی به‌های ژنان و تواناكانیان داده‌نرێت.
PM:03:03:20/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت