وه‌فدێكی ئه‌مریكی بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ جۆلانی گه‌یشته دیمه‌شق
وێستگه‌نیوز-
وه‌فدێكی دیپلۆماسیی ئه‌مریكا بۆ بۆ كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سوریا گه‌یشتوونه‌ته دیمه‌شق و بڕیاره له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ناسراو به ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی كۆببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 20ی كانوونی یه‌كه‌می 2024، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، كه وه‌فدێكی دیپلۆماسیی ئه‌مریكا گه‌یشتوونه‌ته دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا و له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام كه ئێستا به‌رپرسی یه‌كه‌می سوریایه كۆده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هێشتا شه‌رع و گرووپه‌كه‌ی له لیستی تیرۆری ئه‌مریكادان.
هه‌ریه‌ك له باربارا لیف، یاریده‌ده‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دانیاڵ رۆبینستاین، نوێنه‌ری پێشووی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا ئه‌ندامی وه‌فده‌كه‌ن.
ئه‌م كاره، وه‌كو هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی ئیداره‌ی بایدنه بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سوریا.
رۆجێر كارستن، یه‌كێكی دیكه‌یه له ئه‌ندامانی شانده ئه‌مریكییه‌كه، كاروباری بارمته‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات و ئێستاش به‌دوای ئه‌و ئه‌مریكییانه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه بێسه‌روشوێن بوون. پێشتریش كاری كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوێك له‌سه‌ر ئۆستن تایس، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئه‌مریكییه‌ی له ساڵی 2012 رفێندرا.
به‌پێی ئاژانسی فرانس پرێس، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكان چۆنێتی پیشتیوانی ئه‌مریكا ده‌بێت بۆ سوریای نوێ.
ئه‌م سه‌ردانه له‌كاتێكدایه، جۆلانی ناسراوه، داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد سزاكانی سه‌ر گروپه‌كه‌ی و سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر سوریا هه‌ڵبگرن، تاوه‌كو بتوانن دۆخی ئابووری سوریا و خه‌ڵكه‌كه‌ی جارێكی دیكه سه‌قامگیر بكه‌نه‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی وه‌فدی دیپلۆماتكارانی ئه‌مریكایه بۆ دیمه‌شق له دوای 13 ساڵ.
AM:09:11:20/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 1056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت