ئەمەریکا: ئاسایشی گرتووخانەکان و کەمپی ئاوارەکانی سوریا دەپارێزین


وێستگەنیوز-

ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "رووخانی رژێمی ئەسەد دەرفەتێکی مێژووییە بۆ خەڵکی چەوساوەی سوریا بۆ ئەوەی داهاتووییەکی باشتر بۆ وڵاتە پڕ شانازییەکەیان بونیاد بنێن".


ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە سەرنجمان لەسەر ئەوەیە، لەگەڵ هاوبەشەکانمان، لایەنەکانی سوریا و گەلی سوریا کار بکەین بۆ ئەوەی ئەم دەرفەتە بقۆزینەوە و بتوانین ئەم مەترسییە نەهێڵین لە داهاتوودا".

ڤێدانت پاتێل ئەوەشی خستەڕوو، "لەگەڵ هەموو کۆمەڵگەکانی سوریا لە پەیوەندیداین بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی راگوزەری گشتگیر، دوور لە رژێمەکەی ئەسەد بەرەو سوریایەکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری، کە ڕێز لە مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرێت و هەموو هەنگاوێک بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی بگرێتە بەر".

وتیشی، "دەمانەوێت بەردەوامی بە ئەرکەکەمان لە دژی داعش بدەین و هێزەکانمان لە دژی هەر هەڕەشەیەک بپارێزین، هاوکات ئاسایشی گرتووخانەکان و کەمپی ئاوارەکان بپارێزین".


PM:11:45:19/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو