پوتین ئامادەیی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ ترەمپ دەربڕی


وێستگەنیوز- AFP

سەرۆکی رووسیا ئامادەیی دەربڕی دانیشتن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا بکات، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی قسە و باسە زۆرەکان سەبارەت بە ئەگەری دانوستانەکانی ئاشتی لە ئۆکرانیا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی کانونی یەکەمی 2024 ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا لەمیانەی کۆنفرانسی گەورەی ساڵانەی خۆی لە مۆسکۆ رایگەیاند، "نازانم کەی ترەمپ دەبینم، زیاتر لە چوار ساڵە قسەم لەگەڵ نەکردووە، منیش ئامادەم چاوم پێی بکەوێت، ئەگەر بیەوێت".

پوتین لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "ئەگەر رۆژێک لەگەڵ ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کۆببینەوە، دڵنیام کە زۆر شتمان دەبێت بۆ گفتوگۆکردن".

رۆژی دووشەممەی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، "دەیەوێت لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین و هاوتا ئۆکراینییەکەی، ڤۆلۆدیمێر زێلنسکی قسە بکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی چەکداری لە ئۆکرانیا".

ترەمپ کە لە مانگی یەکی ساڵی نوێ بە فەرمی دەستبەکار دەبێت، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا بەڵێنیدا بە خێرایی کۆتایی بە شەڕی ئۆکرانیا بهێنێت، پێشتریش داوای ئاگربەست و دانوستانەکانی کردبوو.



PM:04:38:19/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت