لە رووداوێکی تەقەکردندا پەرلەمانتارێکی ئەبخاریای دابڕێندراو لە رووسیا کوژرا
وێستگەنیوز_AFP
بەپێی ڕاپۆرت هەواڵێکی تۆڕی هەواڵی ئەی ئێف پی، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ئەبخاز، لە پەرلەمانی هەرێمی دابڕێندراوی جۆرجیا، پەرلەمانتارێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
لە بەیاننامەیەکدا هاتووە، "پەرلەمانتار ڤاختنگ گۆڵاندزیا، لە ئەنجامی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە".
هەروەها، پەرلەمانتار، کان کڤارچیا لە ڕووداوەکەدا بریندار بووە.
لەم دواییانەدا، ئەبخازیا کە خاکێکی جیاوازە لە ڕووسیا و پاڵپشتی دەکرێت، رووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی بەرفراوان بووەوە. هەروەها چەند رۆژێکیش لەمەوبەر خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە سەر بینای پەرلەمان لە سوخومی پایتەخت.
ئەمەش پاش ڕێککەوتنێکی وەبەرهێنان دێت لەگەڵ ڕووسیا، کە دانیشتووانەکەی بە هەڕەشەیەک بۆ سەر سەروەری و کولتوری ناوچەکەیانی دەزانن.
PM:03:41:19/12/2024
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت