وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ فه‌ره‌نسا: كورد به‌شێك بێت له‌ هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی سیاسی له‌ سوریادا


وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ فه‌ره‌نسا پشتیوانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ كوردانی‌ رۆژئاوا ده‌ربڕی‌ و رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ به‌شێك بن له‌ هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی سیاسی له‌ سوریا.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ جان نۆئێل بارۆت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ وته‌یه‌كدا له‌ په‌رله‌مانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ وتی‌: "فه‌ره‌نسا كارده‌كات بۆ گه‌یشتن به‌ لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوان توركیا و كورد له‌ باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا".

وتیشی‌: "پێویسته‌ كورد به‌شێك بێت له‌ هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی سیاسی له‌ سوریادا".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "له‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ داهاتوودا فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شانی عه‌ره‌بی، توركیا و رۆژئاوا میوانداری كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات له‌باره‌ی سوریا".

باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ "ئێمه‌ بڕوامان به‌ ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به‌ لێكتێگه‌یشتنێك هه‌یه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌مووان له‌به‌رچاو بگرێت. و كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین”، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ورده‌كاری زیاتر بخاته‌ڕوو.

راشیگه‌یاند كه‌ كاتێكی پێشتری‌ ئه‌مڕۆ كه‌ قسه‌یان كرد، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئه‌م خاڵه‌ی بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا روون كرده‌وه‌.


PM:11:53:18/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو