روانگه‌ی‌ سوری‌: توركیا باره‌گای رادیۆی كۆبانێ ئێف ئێمی بۆردومان كرد


وێستگه‌نیوز-

روانگه‌ی‌ سوری‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ رایگه‌یاند كه‌ وڵاتی‌ توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشێلكردنی‌ ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات و باره‌گای رادیۆیه‌كی له‌ كۆبانێ بۆردومان كرد.

رێكخراوی‌ روانگه‌ی‌ سوری‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ كه‌ باره‌گاكه‌ی‌ له‌ به‌ریتانیایه‌، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی‌ بێفڕۆكه‌وانی‌ توركی‌، باره‌گای‌ رادیۆی‌ "كۆبانێ ئێف ئێم"ی‌ له‌ گردی به‌ركه‌ل له‌ باشووری‌ كۆبانێ‌ بۆردوومان كرد.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ زیانی‌ ماددی به‌ رادیۆكه‌ گه‌یشت و زانیاری‌ ده‌رباره‌ی‌ زیانی‌ گیانی‌ نییه‌.

به‌پێی‌ میدیاكانی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه‌ سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانی ناو رادیۆكه‌ سوتاون و بیناكه‌شی زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه‌.

روانگه‌ی‌ سوری‌ راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ ئه‌م هێرشه‌ی‌ توركیا پێشێلكردنی ئه‌و ئاگربه‌سته‌یه‌ كه‌ له‌ نیوه‌شه‌وی سێشه‌ممه‌ له‌سه‌ر چوارشه‌ممه‌ به‌نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا له‌نێوان هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" له‌لایه‌ك و هێزه‌كانی سوپای توركیا و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی‌  له‌لایه‌كی‌ تر ده‌ستی‌ پێكرد.


PM:07:23:18/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو