جۆلانی: نە تورکیا و نە هیچ وڵاتێکی دیکە هاوکاریی نەکردین لە ڕووخاندنی ڕژێمی ئەسەد
وێستگەنیوز_
ئەحمەد ئەلشەرع ناسراو بە ئەبو محەممەد جۆلانی رایگەیاند. نە تورکیا و نە هیچ وڵاتێکی دیکە هاوکاریی نەکردین لە ڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد.
ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی دهستهی تهحریر شام لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ماڵپەڕێکی تورکی رایگەیاند، پلانی ڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد لەسەر بنەمای خێرایی داڕێژرابوو، بۆیە توانیویانە سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "حکومەتی ئاییندەی سووریا پەرە بە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ تورکیا دەدات، چونکە تورکیا زۆرترین ژمارەی پەنابەری حەواندووەتەوە و هاوکارییانی کردووە."
ڕەتیشی کردەوە، لە ڕووخاندنی رژێمی بەشار ئەسەد، هیچ وڵاتێک پاڵپشتییانی کردبێت. وتیشی: کاری هەرە لەپێشینەمان "سەقامگیرییەکی خێرا و گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکانی بۆ خەڵک."
PM:03:31:18/12/2024
ئهم بابهته 1088
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت