دەستەی تەحریری شام: بەهیچ شێوەیەک سیستمی فیدڕاڵی لە سووریا قبوڵ ناکەین


وێستگەنیوز_

دەستەی تەحریری شام رایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەک سیستمی فیدڕاڵی لە سووریا پەیڕەوناکرێت و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، دەبێتەوە بەشێک لە سیستمی نوێی سووریا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی 12ـی 2024، مرهەف ئەبو قەسڕە، فەرماندەی سەربازیی دەستەی تەحریری شام لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فرانس پرێس رایگەیاند، "کورد پێکهاتەیەکە لە پێکهاتەکانی سووریا، بەڵام کێشەی ئێمە لەگەڵ هێزەکانی سووریایی دیموکراتە".

هەروەها لەبارەى داهاتووی سووریا ئاماژەی بەوەکرد، "بە کورتی دەیڵێم، سیستمی فیدڕاڵی لە سووریا پەیڕەوناکرێت."

هەروەها دووپاتیشی دەکاتەوە کە، "سەرجەم ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدە، دەگەڕێتەوە سەر ئیدارەى نوێ".


PM:02:19:18/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 2144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو