"تورکیا هێرش بکاتە سەر هاوبەشە کوردەکانمان لە سووریا؛ سزای بەسەردا دەسەپێنین"
سیناتۆر کریس ڤان هۆڵین و لیندسی گراهام
وێستگەنیوز_
دوو سیناتۆری ئەمریکا لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەکەن و کورد بە "هاوبەشی ئەمریکا" ناودەبەن.
لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، سیناتۆر کریس ڤان هۆڵین، لە دیموکراتەکان و لیندسی گراهام لە کۆمارییەکان؛ هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەکەن ئەگەر ئاگربەست لەگەڵ کوردەکانی سووریا ڕانەگەیەنێت و پێشنیازی ناوچەی لە چەک داماڵراو قبووڵ نەکات.
لەم بارەیەوە لە پێگەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، سیناتۆر، کریس ڤان هۆڵین و لیندسی گراهام نووسیویانە: "ئەم هەفتەیە پرۆژە یاسایەک بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا ئامادە دەکەین، ئەگەر ئەنقەرە پێشنیازی ئاگربەستی ئەمریکا لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕانەگەیەنێت و پێشنیازی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی ئەو هێزە بۆ دروستکردنی ناوچەی لەچەک داماڵراو قبووڵ نەکات."
ئەم پەیامە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، 17ـی 12ـی 2024، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند: "جەخت لە پابەندبوونی جێگیرمان بە ئاگربەستێکی گشتگیر لە سەرانسەری سووریا دەکەینەوە و رایدەگەیەنین کە ئامادەین پێشنیازی دامەزراندنی ناوچەیەکی لە چەک داماڵدراو لە شاری کۆبانێ پێشکەش بکەین."
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەگەڵ دووبارە دابەشکردنەوەی هێزە ئەمنییەکانین لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی ئەمریکییەکان و ئامانجی ئەم دەستپێشخەرییە بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا و دەستەبەرکردنی سەقامگیریی بەردەوامی ناوچەکەیە."
AM:09:39:18/12/2024
ئهم بابهته 2128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت