ئێران مه‌رجی بۆ كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له دیمه‌شق راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌رجی بۆ كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌ركاتێك ئاسایشی باڵیۆزخانه‌كه و كارمه‌نده‌كانی گه‌ره‌نتی كرا، باڵیۆزخانه‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی له كاتی هێرشه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كاندا كه بووه هۆی رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د، باڵیۆزخانه‌كه تێكدرا، تاران ده‌ستبه‌جێ باڵیۆزخانه‌كه‌ی له دیمه‌شق ناكاته‌وه.
ئیسماعیل به‌قائی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: "كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌مان له سوریا پێویستی به ئاماده‌كاری پێویست هه‌یه و له كارنامه‌ی ئێمه‌دایه و هه‌ركات مه‌رجه پێویسته‌كان جێبه‌جێ كران، باڵیۆزخانه ده‌كه‌ینه‌وه".
به‌قائی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه رووبه‌ڕووی پێشێلكاریی مه‌ترسیدار بووه‌ته‌وه.
وتیشی "ئاماده‌بوونمان له سوریا به پاڵنه‌ری فراوانبوون و هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموون و بوژانه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌ته‌كانی رابردوو نه‌بووه، به‌ڵكو ئامانجی سه‌ره‌كیمان هاوكاریكردن بووه بۆ دابینكردنی ئاسایشی گه‌لی سوریا بوو له به‌رامبه‌ر توندڕه‌وی و تیرۆر".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاند كه "ئاماده‌بوونمان ته‌نها راوێژكاری بوو، هه‌رگیز بۆ پشتگیریكردن یان به‌رگریكردن نه‌بوو له كه‌سێك، گروپێك، یان لایه‌نێكی دیاریكراو له سوریا. تا دوا خوله‌ك ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگ بوو، به‌شداریكردن بوو له پاراستنی ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا".
دوای ئه‌وه‌ی له 8ی ئه‌م مانگه‌دا گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا ده‌ستیان به‌سه‌ر دیمه‌شقدا گرت، رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا رووخا كه یه‌كێك بوو له هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێران له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌وشێوه‌یه‌ش ئێران ده‌سه‌لاتی له سوریا نه‌ما.
PM:03:49:17/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 3396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت