به‌رپرسانی ئه‌مریكا: سوپای روسیا ده‌ستی به‌ "كشانه‌وه‌ گه‌وره‌كه‌" له‌ سوریا كرد


وێستگه‌نیوز
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكی و به‌رپرسێكی رۆژئاوایی ئاگادار له‌ زانیاری هه‌واڵگری، دوای رووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، روسیا ده‌ستیكرد به‌ كێشانه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له‌ كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و هێزی سه‌ربازی له‌ سوریا.

به‌رپرسان كشانه‌وه‌ی روسیایان به‌ "به‌رفراوان" و گرنگ وه‌سف كرد و رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو پرۆسه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، به‌ڵام روون نییه‌ كه‌ ئایا هه‌میشه‌یی ده‌بێت یان نا، وه‌ك به‌رپرسان بۆ تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ سی ئێن ئێن باسیان كردووه‌.

به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كان، هه‌واڵگری ئه‌مریكی و رۆژئاوا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ به‌رپرسانی روسیا هه‌وڵیان ده‌دا بزانن ئایا ده‌سته‌ی‌ ته‌حریری شام كراوه‌یه‌ بۆ دانوستان به‌جۆرێك كه‌ رێگه‌ به‌ روسیا بدات له‌ هه‌ندێك له‌ بنكه‌ سه‌ره‌كییه‌كانیدا بمێنێته‌وه‌.

ئه‌م بنكانه‌ بریتین له‌ بنكه‌ی ئاسمانی حمه‌یمیمی روسی له‌ لازقیه‌، و به‌نده‌ری ته‌رتوس.

هه‌فته‌ی رابردوو دیمیتری پێسكۆڤ، وته‌بێژی كۆشكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ روسیا "كرێملین" له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ روسیا له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ له‌گه‌ڵ چه‌كداران له‌ دیمه‌شق.

 وتیشی: "پێویسته‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بپارێزین كه‌ دۆخه‌كه‌ له‌سه‌ر زه‌وی كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن، چونكه‌ وه‌ك ئاماژه‌م پێدا، ئێمه‌ بنكه‌ و كارمه‌ندمان له‌وێ هه‌یه‌".

دوو به‌رپرسی ئه‌مریكی رایانگه‌یاند كه‌ روسه‌كان ده‌ستیان كردووه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی‌ سه‌ربازی ده‌ریایی له‌ سوریاوه‌ بۆ لیبیا.

 ئه‌و به‌رپرسه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر بنكه‌یه‌ك له‌ به‌نده‌رێكی لیبیا به‌ده‌ست نه‌هێنن، و ئه‌گه‌ر ناچاربن ته‌رتوس له‌ سوریا جێبهێڵن، ئه‌وا روسه‌كان به‌بێ به‌نده‌رێك ده‌مێننه‌وه‌ كه‌ به‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا بڕوانێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر لایه‌نی باشووری ناتۆدا بسه‌پێنن.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ده‌ستدانی ته‌رتوس، ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیش بێت، گواستنه‌وه‌ی چه‌ك له‌ نێوان روسیا و ئه‌فریقا بۆ مۆسكۆ قورس ده‌كات.

هه‌فته‌ی رابردوو كه‌ناڵی سی ئێن ئێن له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ وێنه‌ی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانی ماكسار كه‌ رۆژی هه‌ینی گیراون، واده‌رده‌كه‌وێت كه‌ روسیا فڕۆكه‌كانی‌ بار ده‌كات و ئاماده‌یان ده‌كات بۆ جێهێشتنی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ سوریا.


PM:11:31:16/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 1164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو