ترەمپ: توركیا رێگه‌ی‌ به‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كان دا ده‌ست به‌سه‌ر سوریادا بگرن


وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ كه‌س نازانێت ئه‌نجامی‌ كۆتایی سوریا چی‌ ده‌بێت یان كێ ده‌یباته‌وه‌، ده‌شڵێت: "توركیا به‌شێوه‌یه‌كی‌ نادۆستانه‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌ر سوریادا گرت".


دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، له‌لێدوانێكدا وتی‌: "توركیا به‌شێوه‌یه‌كی‌ نادۆستانه‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌ر سوریادا گرت و رێگه‌ی‌ به‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كان دا ده‌ست به‌سه‌ر سوریادا بگرن".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "توركیا توانای‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌بێت كۆنترۆڵی‌ ئاراسته‌ی‌ پێشهاته‌كانی‌ سوریا بكات".

تره‌مپ وتیشی‌: "كه‌س نازانێت ئه‌نجامی‌ كۆتایی سوریا چی‌ ده‌بێت یان كێ ده‌یباته‌وه‌ و پێموایه‌ توركیا براوه‌ ده‌بێت".

سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، راشیگه‌یاند كه‌ "نامانه‌وێت سه‌ربازه‌كانمان له‌ سوریا بكوژرێن، هه‌روه‌ها ئێمه‌ پێشتر 5 هه‌زار سه‌ربازمان له‌ سوریا هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا 900 سه‌ربازمان له‌ وڵاته‌كه‌دا ماون".


PM:08:54:16/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 4108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو