لە دوای روخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد یەکەم پەیامی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز-
بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سوریا لە دوای روخانی رژێمەکەی ئەمڕۆ دووشەممە 16ی کانونی یەکەمی 2024، لە مۆسکۆوە یەکەم پەیامی بڵاوکردەوە.
بەشار ئەسەد نامەیەکی بڵاوکردەوە و رەتیدەکاتدەوە پێشتر پلانی بەجێهێشتنی دیمەشقی دانابێت، بەڵکو دەڵێت، "بەیانی رۆژی یەکشەممە 8ی کانونی یەکەمی 2024، دیمەشقی بەجێهێشتووە و چووەتە رووسیا".
سەرۆکی پێشووی سوریا ئاماژەی بەوەشکردووە، "تا دوا ساتەکان سەرپەرشتیی بەرەکانی جەنگم کردووە".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئەسەد نووسیویەتی، "لەگەڵ فراوانبوونی هەژموونی تیرۆر لەناو دیمەشقدا مابوومەوە و دواتر بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوڕێیە ڕووسەکانم چوومە لازقییە بۆ ئەوەی لەوێوە بەدواداچوون بۆ بەرەکانی شەڕ بکەم".
ئەوەشی وتوە، "لەگەڵ گەیشتنمان بۆ بنکەی سەربازیی حومەیمیم لە بەیانیی رۆژی یەکشەممە 8ی کانونی دووەم بۆمان ئاشکرا بوو، هێزەکانمان لە هەموو بەرەکانی شەڕ تووشی شکست بوون و پاشەکشەیان کردووە".
ئەوەشی نووسیوە، "لەگەڵ هێرشکردنە سەر بنکە ڕووسییەکە بە درۆن، مۆسکۆ داوای لە سەرکردایەتی بنکەکە کرد، ئێوارەی یەکشەممە، واتە ڕۆژی دوای رووخانی دیمەشق، دەستبەجێ بنکەکە چۆڵ بکات و هەمووان بەرەو رووسیا بەڕێ بکەون".
ئەسەد دەشڵێت، "من هەرگیز یەکێک نەبووم لەوانەی کە لە ئاستی کەسیدا بەدوای پۆستدا دەگەڕام بەڵکو خۆمم بە خاوەنی پڕۆژەیەکی نیشتمانی دەزانی کە پشتیوانییەکەی لە گەلێکەوە وەرگرتووە کە باوەڕیان پێی هەبووە و دڵنیاییم لە ئیرادەی ئەو گەلە و لە توانای ئەواندا هەڵگرتووە بۆ پاراستنی دەوڵەتی خۆیان و بەرگریکردن لە دامەزراوە و هەڵبژاردنەکانیان تا دوا سات".
PM:03:49:16/12/2024
ئهم بابهته 20880
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت