ئەبو محەمەد جولانی: لەگەڵ ئیسرائیل ناچینە هیچ ململانێیەکەوە


وێستگەنیوز-

ئەبو محەمەد جولانی، سەرۆکی دەستەی تەحریر شام لە نوێترین پەیامیدا دەڵێت، "لەگەڵ ئیسرائیل ناچینە هیچ ململانێیەکەوە".


ئەمڕۆ شەممە 14ی کانونی یەکەمی 2024، ئەبو محەمەد جولانی لە نوێترین پەیامیدا رایگەیاند، "شۆڕشی سوریا سەرکەوت، بەڵام نابێت سوریا بە بیرۆکەی شۆڕش بەڕێوە ببرێت، پێویستمان بە یاسا و دامەزراوەکان هەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئیسرائیل بە بیانووی ئامادەبوونی ئێران، مەبەستی بوو بێتە ناو سوریاوە، ئەم پاساوە ئێستا کۆتایی هاتووە، ئێمە لەگەڵ ئیسرائیل ناچینە هیچ ململانێیەکەوە".

سەرۆکی دەستەی تەحریر شام دەڵێت، "ئێمە لە پەیوەندیداین لەگەڵ باڵیۆزخانە ڕۆژئاواییەکان و لەگەڵ بەریتانیا گفتوگۆ دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی ئامادەبوونی دیپلۆماسی لە دیمەشق".

لەبارەی ئێرانەوە دەشڵێت، "ئێمە هیچ دوژمنایەتییەکمان لەگەڵ کۆمەڵگای ئێران نییە، ئێستا دوای دەرچوونی ئێرانییەکان لە سوریا، هیچ پاساوێک بۆ دەستێوەردانی دەرەکی نییە"

لە پەیامەکەیەدا جولانی وتی، "بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی بەڕێوەبردنمان لە ئیدلیب، لە پارێزگاکانی دیکەی سوریا بەرەو پێش دەبەین".

ئەوەشی وت، "ئێمە دەرفەتمان بە ڕووسەکان دا تا لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ گەلی سوریا پێداچوونەوە بکەن".








PM:05:53:14/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 2204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت