حکومەتی کاتی سووریا داوایەک بۆ کشانەوەی ئیسرائیل ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات
وێستگەنیوز_
حکومەتی کاتی سووریا داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە، هەنگاو بنێت بۆ ئەوەی ئیسرائیل ناچار بکات دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر خاکی سووریا بوەستێنێت و لەو ناوچانەی کە داگیری کردووە بکشێتەوە، چونکە ئەوە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ساڵی 1974ـە.
قوسەی زەحاک، باڵیۆزی سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دوو نامەی هاوشێوەی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ناردووە؛ و ڕایگەیاندووە: "بە ڕێنمایی حکومەتەکەم کار دەکەم بۆ ئەوەی ئەو داواکاریانە بخەمەڕوو."
ئەو دوو نامەیە لە 9ـی کانوونی یەکەمی 2024 نێردراون، ئەوەش دوای ڕۆژێک لە ڕووخانی بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا دێت کە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن کۆتاییان بە دەسەڵاتی بنەماڵەکەی هێنا، کە زیاتر لە 50 ساڵ حکومیان دەکرد.
لە نامەکەدا زەحاک دەڵێت: لە کاتێکدا کە سووریا بە قۆناغێکی نوێی لە مێژووی خۆیدایە تێدەپەڕێت، گەلەکەی ئاواتەخوازن دەوڵەتێکی ئازادی و یەکسانی و سەروەری یاسا دابمەزرێنن و هیواکانیان بۆ خۆشگوزەرانی و سەقامگیری بەدیبهێنن، بەڵام لەم کاتەدا سوپای ئیسرائیل خاکەکەی "جبل الشآیخ و پارێزگای قونەیترە" بۆمباران و داگیر دەکات.
ئەمە یەکەم پەیامە لەلایەن حکومەتی کاتی سووریاوە بە سەرۆکایەتی محەممەد بەشیر، ئاراستەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکرێت.
AM:08:18:14/12/2024
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت