هاکان فیدان: دەبێت بیانییەکانى ناو یەپەگە سوریا جێبهێڵن


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیەنێت، دەبێت بیانییەکانی ناو یەپەگە سوریا جێبهێڵن، ئاماژە بەوەشدەکات، دەبێت چەکەکانیان رادەستی حکومەت بکەنەوە.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "دەبێت بیانییەکانى ناو یەپەگە سووریا جێبهێڵن و یەپەگەش چەکەکانى رادەستى حکومەتى سووریا بکات".

ئاماژەی بەوەشکرد، "کەس هێندەی ئێمە تەحریر شام ناناسێت، هەروەها باوەڕمانوایە لە ئەنجامی هەنگاوەکانی حکومەتی دیمەشق، یەپەگە رووبەرێکی ئەوتۆی بۆ نامێنێتەوە".



PM:10:59:13/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت