لە دوای رووخانی رژێمی ئەسەد رووسیا هەناردەکردنی بۆ سوریا راگرتووە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی کشتوکاڵی ئۆکرانیا ئامادەیی دەربڕیوە هاوکاری سوریا بکات و دانەوێلەی بۆ بنێرێت، بەڵام رووسیا بڕیاریداوە رێگری بکات لە هاوردەکردنی بەرهەمی وڵاتەکەی بۆ سوریا.
ئەمڕۆ هەینی 13ی کانونی یەکەمی 2024، ڤیتالی کۆڤاڵ، وەزیری کشتوکاڵی ئۆکرانیا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، "دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد ئۆکرانیا ئامادەیە خۆراک بۆ سوریا دابین بکات".
ئۆکرانیا وڵاتێکی دەوڵەمەندە لە رووی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە و رۆنەوە و بەشێکی زۆری بەرهەمەکانی هەناردە دەکات.
هەروەها سەرچاوە روسی و سورییەکان پێشتر رایانگەیاندبوو، "هەناردەی گەنمی رووسیا بۆ سوریا راگیراوە، بەهۆی دڵنیانەبوون لە حکومەتی نوێی سوریا".
پێشتر سوریا لە سەردەمی رژێمی بەشار ئەسەد خۆراکی لە رووسیاوە هاوردە دەکرد.
PM:08:17:13/12/2024
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت