بەشار ئەسەد پێش هەڵهاتنی چی کردووە؟


وێستگەنیوز-

بەپێی وتەی هەندێک سەرچاوە، چەند کاتژمێرێک پێش هەڵاتنی بۆ مۆسکۆ لە رێگەی بنکەیەکی سەربازیی رووسیا لە سوریا، بەشار ئەسەد، سەرۆکی کۆماری پێشووی سوریا کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی سەربازیی کردووە.


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، بە پشت بەستن بە وتەی چەند سەرچاوەیەک دەڵێت "بە چەند کاتژمێرێک پێش هەڵهاتنی بۆ مۆسکۆ لە رێگەی بنکەیەکی سەربازیی رووسیا لە سووریا، ئەسەد کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی سەربازیی کردووە و دڵنیایی پێداون کە هاوکاریی سەربازیی رووسیا لە رێگەیە و داوای کردووە سوپا بەرگریی بکات".

ئاماژە بەوەکراوە، "دوای ئەو کۆبوونەوەیە ئەسەد بەڕێوەبەری نووسینگەکەی راگەیاندووە ئەرۆمەوە ماڵەوە و پشوو دەدەم، بەڵام دواتر هەڵهاتووە".

وەک رۆیتەرز لە زاری ئەو چەند سەرچاوەیە بڵاویکردووەتەوە، بەشار ئەسەد تەنانەت برا و کەسوکاریشی لە پلانی دەربازبوونی لە دیمەشق ئاگادار نەکردووەتەوە.




PM:07:07:13/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت