سوپای‌ ئیسرائیل دیمه‌نی‌ له‌ناوبردنی‌ چه‌كه‌ ستراتیژییه‌كانی‌ سوریای‌ بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی‌ سوپای‌ ئیسرائیل دیمه‌نی‌ له‌ناوبردنی‌ چه‌كه‌ ستراتیژییه‌كانی‌ سوریای‌ له‌لایه‌ن هێزی‌ ئاسمانی‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ زیانێكی زۆریان به‌ سیستمی‌ به‌رگری‌ ئاسمانی‌ سوریا گه‌یاندووه‌.


ئه‌فیخای‌ ئه‌دره‌عی‌ وته‌بێژی‌ سوپای‌ ئیسرائیل له‌ پلاتفۆڕمی‌ (X) چوار ڤیدیۆی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و نووسیویه‌تی‌: "دیمه‌نه‌ تایبه‌ته‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی "تیری ئه‌لباشان” بۆ له‌ناوبردنی چه‌كه‌ ستراتیژییه‌كان له‌ سوریا".

ئه‌دره‌عی‌ ده‌ڵێت: "به‌درێژایی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو، سوپای‌ به‌رگری‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ دۆخی ناوخۆی سوریا كردووه‌. به‌ پشتبه‌ستن به‌ ئاماده‌كاری پێشوه‌خته‌ بۆ رووخانی رژێمی ئه‌سه‌د، هێزی ئاسمانی پلانی هێرشی به‌رفراوانی بۆ له‌ناوبردنی توانا سه‌ربازییه‌ پێشكه‌وتووه‌كان له‌سه‌ر خاكی سوریا ئاماده‌كرد، له‌نێویاندا چه‌كه‌ ستراتیژییه‌كان".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌دان فڕۆكه‌ی جه‌نگی و یه‌كه‌ ئاسمانییه‌كانی هێزی ئاسمانی هێرشێكی به‌رفراوانیان كرده‌سه‌ر ستراتیژیترین چه‌كی سوریا، واته‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی، هه‌لیكۆپته‌ری شه‌ڕكه‌ر، مووشه‌كی سكود، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، مووشه‌كی كروز، مووشه‌كی‌ كه‌نار ده‌ریا، موشه‌كی زه‌مین به‌ ئاسمان، موشه‌كی زه‌مین به‌ زه‌مین، و راداره‌كان و ...هتد".

وته‌بێژی‌ سوپای‌ ئیسرائیل راشیگه‌یاند كه‌ هێرشه‌كان زیانێكی زۆری به‌ سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی سوریا گه‌یاندووه‌ و زیاتر له‌ سه‌دا 90ی مووشه‌كی ستراتیژی زه‌مین به‌ ئاسمان كه‌ شوێنیان دیاریكرابوو، له‌ناوبران.



بۆ بینینی‌ ڤیدیۆ كلیك لێره‌ بكه‌:



PM:08:34:12/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 1904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت