بۆ ئیسرائیل و ئه‌مریكا، جۆلانی-یان قه‌بووڵ كرد؟
وێستگه‌نیوز-
دكتۆر شێركۆ كرمانج، نوسه‌ر و لێكۆڵه‌ر و مامۆستای زانكۆ له نووسینێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له سوریا روویدا كه پیلانی توركیا بوو، چۆن ئه‌مریكا و ئیسرائیل قه‌بووڵیان كرد، ده‌ڵێت: "ھۆكار یان دافعی ئه‌مریكا و ئیسرائیل پچڕاندنی ھیلالی شیعی بوو، واته دابڕاندنی ئێران له حیزبوڵا و ڕێگریكردن له زیندووبوونه‌وه‌ی حیزبوڵا".
دكتۆر شێركۆ كرمانج نووسیویه‌تی: "ئیسرائیل ئه‌وه سێ جاره حیزبوڵا ده‌كوتێ، له ھه‌شتاكان، له نه‌وه‌ته‌كان، دواجار له 2006 و ئه‌وه‌ی ئێستاش. به‌ڵام ھه‌موو جارێك دوای لێدان، به چه‌ند ساڵێك له جاران به‌ھێزتر ده‌بۆوه، دیاره به یارمه‌تی ئێران و له ڕێگه‌ی سووریای ئه‌سه‌ده‌وه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ئیسرائیل بیری له ستراتیجێك كرده‌وه كه ده‌ستی ئێران له باشووری لوبنان ببڕێت، بۆ ئه‌م كاره پێویستیان به حكومه‌تێكی سووننیی مه‌زھه‌ب بوو له سووریا، ئه‌گه‌ر مه‌یل به ئیسلامیش بێت ئه‌وا خۆ باشتر، چونكه سوننه ئیسلامگه‌راكان دانویان له‌گه‌ڵ ئێرانییه شیعه‌گه‌راكان ناكوڵێ. بۆیه ھه‌یئه‌ی ته‌حریری شام ئه‌و بژارده گونجاوه بوو كه له دیمه‌شق باڵا ده‌ست بێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئێستا ئێران لانیكه‌م له ڕێگای زه‌وییه‌وه به ھیچ شێوه‌یه‌ك ناگات به حیزبوڵا، له ڕێگای ده‌ریاشه‌وه ده‌كه‌وێته بن ڕه‌حمی ھێزی ئاسمانیی و ده‌ریایی ئیسرائیل".
دكتۆر شێركۆ كرمانج راشیگه‌یاندووه كه "به باڵاده‌ستبوونی حكومه‌تێكی سوننی ئیسلامگه‌را، ھیلالی شیعه‌گه‌را پچڕێندرا".
ئه‌مه‌ش ده‌قی نووسینه‌كه‌یه‌تی:
بۆ ئیسرائیل و ئه‌مریكا جۆلانی-یان قه‌بووڵ كرد؟
ھاوڕێیه‌ك لێی پرسیم، ئه‌وه‌ی له سووریا ڕوویدا، پیلانی توركیا بوو، چۆن ئه‌مریكا و ئیسرائیل قه‌بووڵیان كرد؟
منیش بۆم نووسی، من ناتوانم وه‌ك تۆ بڵێم پیلانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بوو، چونكه به‌ڵگه‌م به‌ده‌سته‌وه نییه، به‌ڵام گریمان وابوو، كه ده‌شكرێت وابێت. ئه‌وكات بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت ده‌ڵیم، ھۆكار یان دافعی ئه‌مریكا و ئیسرائیل پچڕاندنی ھیلالی شیعی بوو، واته دابڕاندنی ئێران له حیزبوڵا و ڕێگریكردن له زیندووبوونه‌وه‌ی حیزبوڵا پاش ئه‌وه‌ی كه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا كوزركوت كرا له‌لایه‌ن ئیسرائیل. ئیسرائیل ئه‌وه سێ جاره حیزبوڵا ده‌كوتێ، له ھه‌شتاكان، له نه‌وه‌ته‌كان، دواجار له 2006 و ئه‌وه‌ی ئێستاش. به‌ڵام ھه‌موو جارێك دوای لێدان، به چه‌ند ساڵێك له جاران به‌ھێزتر ده‌بۆوه، دیاره به یارمه‌تی ئێران و له ڕێگه‌ی سووریای ئه‌سه‌ده‌وه.
بۆیه ئیسرائیل بیری له ستراتیجێك كرده‌وه كه ده‌ستی ئێران له باشووری لوبنان ببڕێت، بۆ ئه‌م كاره پێویستیان به حكومه‌تێكی سووننیی مه‌زھه‌ب بوو له سووریا، ئه‌گه‌ر مه‌یل به ئیسلامیش بێت ئه‌وا خۆ باشتر، چونكه سوننه ئیسلامگه‌راكان دانویان له‌گه‌ڵ ئێرانییه شیعه‌گه‌راكان ناكوڵێ. بۆیه ھه‌یئه‌ی ته‌حریری شام ئه‌و بژارده گونجاوه بوو كه له دیمه‌شق باڵا ده‌ست بێت. ئێستا ئێران لانیكه‌م له ڕێگای زه‌وییه‌وه به ھیچ شێوه‌یه‌ك ناگات به حیزبوڵا، له ڕێگای ده‌ریاشه‌وه ده‌كه‌وێته بن ڕه‌حمی ھێزی ئاسمانیی و ده‌ریایی ئیسرائیل. به‌كورتی، به باڵاده‌ستبوونی حكومه‌تێكی سوننی ئیسلامگه‌را، ھیلالی شیعه‌گه‌را پچڕێندرا.
من پێش ڕووخانی ئه‌سه‌د داوام له ڕۆژاڤا، ھه‌سه‌ده، كرد كه ئه‌وان ھیلالی شیعه بپچڕێنن، واته كۆنتڕۆڵی سنووری سووریا-عێراق بكه‌ن له ئه‌لبوكه‌مال-ه‌وه تا ئه‌لته‌نه‌ف. ھه‌سه‌ده ئه‌و كاره‌یان نه‌كرد، یان ده‌توانم بڵێم كه زۆر زه‌حمه‌ت بوو نه‌یانتوانی بیكه‌ن، یان پشتیوانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل-یان نه‌بوو بۆیه نه‌یان كرد.
ھه‌یئه‌ی ته‌حریر شام ئه‌وه‌ی كرد، بۆیه ئیسرائیل و ئه‌مریكا خۆشیشیان نه‌وێ به‌ڵام قه‌بووڵیانه، لانیكه‌م له نزیكمه‌ودا، چونكه خه‌می گه‌وره‌یان له‌م قۆناغه په‌ڕوباڵكردن و فسكردنه‌وه‌ی ئێران-ه. خۆ ئه‌گه‌ر ھه‌یئه‌ی ته‌حریر و جۆلانی سه‌ركێشی بكه‌ن، به ده‌ردی ھه‌نییه، یان نه‌سروڵا، یان سلێمانی، یان ئێرانی ده‌به‌ن.
ھه‌ر چۆنێك بێت، وانه‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی له گه‌مه جیۆپۆله‌تیكییه‌كان نه‌گات و ھه‌نگاوی پێشوه‌خته ناوێت، له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زوو ده‌رده‌ھاوێشترێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی نه‌بێت.
PM:07:50:12/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 15588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت