حزبی به‌عسی سوریا ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد
وێستگه‌نیوز-
حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتیراكی له سوریا بڕیاری دا چالاكییه‌كانی تا كاتێكی نادیار رابگرێت، ژماره‌یه‌ك بڕیاری تریشی ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سه‌ركردایه‌تی ناوه‌ندی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتیراكی، راگرتنی كار و چالاكیی حزبی به هه‌موو فۆرم و شێوه‌كانیه‌وه تا ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی تر راگه‌یاند.
حیزبی به‌عس له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای به‌دواداچوون بۆ پێشهاته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ئه‌منییه‌كان و پێداویستییه نیشتمانییه‌كان، بڕیاریدا سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی رابگرێت و كاركردنی حزبی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی رابگرێت و بیانخاته‌وه به‌رده‌ستی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كاریان تێدا ده‌كرد له دامه‌زراوه و فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه بڕیاریداوه "هه‌موو ئه‌و مه‌كینه و ئۆتۆمبێل و چه‌كانه‌ی له‌به‌رده‌ستیدا بووه راده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ یان نزیكترین یه‌كه‌ی پۆلیس یان بنكه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ بكرێت و به فه‌رمی تۆمار بكرێن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا حزبی به‌عس جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه " هه‌موو موڵك و سامانی حزبه‌كه ده‌خرێته ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی دارایی و سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی داد، هه‌روه‌ها داهاته‌كه‌ی ده‌خرێته بانكی ناوه‌ندی سوریا. تا به‌پێی یاسا له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێستاوه خه‌رج بكرێت".
هاوكات بڕیاری دا كه زانكۆی ئه‌هلی ئه‌لشام له لایه‌نی زانستی و ئه‌كادیمی و وانه‌وتنه‌وه و كارگێڕییه‌وه ده‌خرێته ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، له‌وانه‌ش كارمه‌ندانی زانكۆ و ستافی ئیداره و وانه‌وتنه‌وه و ئه‌كادیمی.
دوای زیاتر له نیو سه‌ده له مانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدا، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 8ی كانوونی یه‌كه‌می 2024، حزبی به‌عس ده‌سه‌ڵاتی سوریای له‌ده‌ست دا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا "ئازادكردنی شاری دیمه‌شق و ڕووخاندنی به‌شار ئه‌سه‌د”یان راگه‌یاند.
رۆژێك دوای رووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا، حزبی به‌عس پشتیوانی خۆی بۆ "قۆناغی ئینتیقالی" له سوریا راگه‌یاند.
PM:10:25:11/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 5164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت