سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی سوریا دیاری‌کرا
وێستگەنیوز-
میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، محه‌مه‌د ئه‌لبه‌شیر له لایه‌ن ده‌سته‌ی ته‌حریری شامه‌وه به سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی سوریا ده‌ستنیشان کراوە و راسپێردراوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی سوریا.
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2024، ده‌سته‌ی ته‌حریری شام محەمەد ئه‌لبه‌شیر وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانی سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر دهستنیشانکردووە.
ئەم بڕیارە دوای کۆبوونەوەیەک هات بۆ دیاریکردنی ڕێکخستنەکانی گواستنەوەی دەسەڵات و دوورکەوتنەوە لە سوریا نەچێتە دۆخی پشێووی، کە لە نێوان فەرماندەی بەشی ئۆپەراسیۆنی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری ئۆپۆزسیۆن، ئەحمەد ئەلشەرا، ئەلبەشیر و محەمەد جەلالی سەرۆک وەزیران حکومەتی پێشووی رژێم ئەنجام درا.
بەرەبەیانیی دوێنی 8ی کانونی یەکەمی 2024 هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا چوونە نێو دیمەشق و کۆتای‌یان بە دەسەڵاتی رژێمی بەشار ئەسەد هێنا.
PM:04:31:09/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 2788
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت