سەرۆکی ڕوانگەی سووری: دەسەڵاتی بەشار ئەسەد کۆتایی هات


وێستگەنیوز_

سەرۆکی روانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ڕاگەیاند "ئەمڕۆ دەسەڵاتی 53 ساڵەی ئەسەد و کوڕەکەی کۆتایی هات."

ئەمڕۆ شەممە، 7ی کانوونی یەکەمی 2024، ڕامی عەبدولرەحمان، سەرۆکی روانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، "دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بەسەر سووریادا نەما، ئێمە هیواخوازین ئەمڕۆ دەسەڵاتەکەی کۆتایی بێت نەوەک سبەی، چونکە بەشار ئەسەد بەردەوامە لە خوێنڕشتنی خەڵکەکەی."

ئاماژەی بەوەشدا، چەکداراندەستیان بەسەر زۆر ناوچەدا گرتووە. پێشنیازیش دەکات، "دەستەیەکی کاتی پێکبهێنرێت بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن."


PM:06:46:07/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت