دۆناڵد ترەمپ: پێویست ناکات ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکى بە ململانێکانى سووریاوە هەبێت
         
                
        
        
        
          
	
وێستگەنیوز_
			
			
	سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەوەی لە سووریا روودەدات
هیچ پەیوەندییەکی بە ئەمریکاوە
نییە و رووسیا بەهۆی سەرقاڵیی بە جەنگی
ئۆکرایناوە ناتوانێت یارمەتی حکومەتی سووریا بدات."
			
			
	
	ئەمڕۆ شەممە، 7ی کانوونی
یەکەمی 2024، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە
تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس ڕایگەیاند، "ئەوەی
لە سووریا ڕوودەدات
هیچ پەیوەندییەکی بە ئەمریکاوە
نییە و رووسیا بەهۆی سەرقاڵیی بە جەنگی
ئۆکرایناوە ناتوانێت یارمەتی حکومەتی سووریا بدات."
			
			
	
	وتیشی،
"ڕووسیا
بەهۆی لەدەستدانی 600 هەزار سەرباز لە جەنگی ئۆکراینا و سەرقاڵی بەو جەنگەوە پێدەچێت نەتوانێت
یارمەتی سووریا بدات."
			
			
	
	
	بە بۆچوونی ترەمپ، سووریا ئاڵۆزە و وڵاتەکەش "دۆست"ی
ئەوان نییە جەخت لەوەش دەکاتەوە، نابێت ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە شەڕی سووریا هەبێت و دەڵێت، "ئەمە
شەڕی ئێمە نییە."
 
        
        PM:06:29:07/12/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1276
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت