سەرۆکایەتی سووریا: بەشار ئەسەد لە دیمەشقە
وێستگەنیوز_
سەرۆکایەتی
سووریا ڕاگەیەندراوێکى
بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند
"بەشار ئەسەد دیمەشقى جێنەهێشووە و لە ئەرکەکانى خۆى بەردەوامە."
ئەمڕۆ شەممە، 7ی کانوونی
یەکەمی 2024، سەرۆکایەتی سووریا ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، " بەشێکی
میدیای بیانی، هەواڵی ناڕاست و چەواشەکارانەیان لەبارەی جێهێشتنی دیمەشق لەلایەن
سەرۆک بەشار ئەسەدەوە بڵاوکردووەتەوە، یان چووبێتە وڵاتێکی دیکە، ئەوانە هەواڵی
ناڕاستن و بەشار
ئەسەد دیمەشقى جێنەهێشووە و لە ئەرکەکانى خۆى بەردەوامە.
ئەم هەواڵە دوای ئەوە هات کە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا،
لە پێشڕەوایدان بەرەو دیمەشقی پایتەخت و بەپێی زانیارییەکان، تەنیا چەند
کیلۆمەترێکیان ماوە بگەنە ناوەندی شارەکە.
PM:06:03:07/12/2024
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت