نیویۆرك تایمز: ئێران سوریای چۆڵ كرد
وێستگه‌نیوز-
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی ئێران له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌رده‌وام جه‌ختیان له‌وه ده‌كرده‌وه پشتیوانی حكومه‌تی سوریا ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر پێشڕه‌وی گروپه چه‌كداره‌كان، به‌ڵام سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان پشتڕاستیان كردۆته‌وه كه ئێران ده‌ستی كردووه به كشانه‌وه‌ی فه‌رمانده باڵاكانی له سوریا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌رپرسانی ئێران و ناوچه‌كه ئاشكرایان كردووه كه تاران فه‌رمانده باڵاكانی سوپای قودس، لقی ده‌ره‌وه‌ی سوپای پاسداران و ئه‌ندامانی سوپاكه‌ی و به‌شێك له كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئێران و بنه‌ماڵه‌كانیان و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئێرانی له سوریا كشاندووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه باسیان له‌وه كردووه كه فه‌رمانی چۆڵكردنی سوریا له لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی ئێرانه‌وه له دیمه‌شق ده‌رچووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد كه ئێرانییه‌كان له دوێنێ هه‌ینی-یه‌وه له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه به‌ره‌و تاران یان له‌ڕێگه‌ی وشكانییه‌وه له‌ڕێی عێراق و لوبنانه‌وه ده‌ستیانكردووه به جێهێشتنی خاكی سوریا.
"هه‌ڕه‌شه‌ی نزیك"
له هه‌مان كاتدا به‌رپرسانی ئه‌مریكی كه به مه‌رجی ئه‌وه‌ی ناوه‌كانیان بڵاو نه‌كرێته‌وه قسه‌یان كردووه، پێیان وابووه كه ڕه‌نگه به‌م زووانه دیمه‌شق بكه‌وێته‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه.
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا ڕایگه‌یاند، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆك كۆماری سوریا پێویستی به هێزی زه‌مینی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی رابگرێت، به‌ڵام پێده‌چێت ئێرانی هاوپه‌یمانی ئاماده نه‌بێت له‌و باره‌وه هاوكاری پێشكه‌ش بكات.
هه‌روه‌ها سه‌رسوڕمانی خۆیان له پێشڕه‌وییه خێراكانی گرووپه چه‌كداره‌كان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ربڕی، به پێچه‌وانه لاوازی سوپای سوریا، به‌تایبه‌تی له حه‌له‌ب.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، مه‌هدی ره‌حمه‌تی، شرۆڤه‌كاری دیاری ئێرانی، پێیوایه كه "قسه‌ی كۆتایی ئه‌وه‌یه كه تاران دركی به‌وه كردووه كه له ئێستادا ناتوانێت له ڕێگه‌ی هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازییه‌وه دۆخی سوریا به‌ڕێوه‌ببات و ئه‌م بژارده‌یه له‌سه‌ر مێز نییه”.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌سته‌ی ته‌حریری شام و گرووپه چه‌كداره‌كانی تری لایه‌نگری توركیا، هێرشیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سوریا ده‌ستپێكرد و شاره‌كانی حه‌له‌ب، حه‌ما، سویدا، درعایان كۆنترۆڵ كردووه و به‌ره‌و شاری حومس پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.
AM:09:13:07/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 1140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت