سبەی کۆربەندی دەوحە لە قەتەر بەڕێوەدەچیت و دۆخی سووریا تەوەری سەرەکی دەبێت


وێستگەنیوز_

سبەی، کۆڕبەندی دەوحە لە قەتەر، بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، تورکیا و ئێران بەڕێوەدەچێت، دۆخی سووریا یەکێک دەبێت لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە.

سبەی شەممە، 7ی کانوونی یەکەمی 2024، بە دروشمی "دیپلۆماسی، گفتوگۆ، هەمەچەشنی" کۆڕبەندی دەوحە بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، تورکیا و ئێران بەڕێوەدەچێت، دۆخی سووریا یەکێک دەبێت لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە و بڕیارە کۆڕبەندەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوامی هەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دووپاتی کردەوە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، رۆژی شەممە لە کۆڕبەندی دەوحەدا، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئێران و رووسیا، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سووریا ئەنجامدەدات.

بەگوێرەی بەرنامەی کاری کۆڕبەندەکە، یەکێکی دیکە لەتەوەرەکان تاوتوێکردنی ئاگربەست لە غەززە دەبێت، لەکاتێکدا قەتەر کشانەوەی خۆی لە دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە ڕاگەیاندووە.

کۆڕبەندی دەوحە سەکۆیەکی جیهانییە بۆ گفتوگۆ، کەسانی باڵادەست لەسەر ئاستی سیاسیدا بەشداری تێدا دەکەن، تیایدا گفتوگۆ لەسەر ئەو ئاستەنگە گرنگانە دەکرێت، کە ڕوبەڕووی جیهان دەبێتەوە و هەوڵدەدرێت بۆ چارەسەرکردنیان.


PM:04:50:06/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت