هه‌سه‌ده‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی دێره‌زوری كۆنتڕۆڵ كرد


وێستگه‌نیوز-

سوپای سوریا هێزه‌كانی‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی دێره‌زور كشانده‌وه‌ و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) پێشڕه‌وی كرد و فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ كرد.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ سوریاوه‌ رایانگه‌یاند كه‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی دێره‌زور جێگیربوون.

ئه‌مه‌ش دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی‌ سوپای سوریا هات و له‌ ئێستادا هێزه‌كانی‌ هه‌سه‌ده‌ ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ له‌ شاره‌كه‌دا.



PM:03:56:06/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت