جولانی "ئامانجه گه‌وره‌كه‌ی" و رۆڵی هێزه بیانییه‌كان له سوریا دیاری ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌بو محه‌مه‌د جولانی سه‌رۆكی رێكخراوی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام، كه سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانییه‌كی گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له توركیا ده‌كات دژی سوپای سوریا، رایگه‌یاند كه ئامانجی هاوپه‌یمانییه‌كه رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆك كۆماری سوریا و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌كانه.
ئامانجی جموجوڵی سه‌ربازی
جولانی بۆ تۆڕی هه‌واڵی "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مریكی وتی: "كاتێك باس له ئامانجه‌كان ده‌كه‌ین، ئامانجی شۆڕش رووخاندنی ئه‌م رژێمه‌یه و مافی خۆمانه هه‌موو ئامرازه‌كانی به‌رده‌ست بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه به‌كاربهێنین".
وتیشی: "ئێرانیه‌كان هه‌وڵیان داوه رژێم بپارێزن و كاتی زیاتری بۆ فه‌راهه‌م بكه‌ن، رووسه‌كانیش هه‌وڵیان دا پشتیوانی لێ بكه‌ن، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م رژێمه مردووه".
له میانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا جولانی ناوی راسته‌قینه‌ی خۆی به‌كارهێنا كه "ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع”ه و ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سانه‌ی ترسیان له حوكمی ئیسلامی هه‌یه، یان جێبه‌جێكردنێكی هه‌ڵه‌ی حوكمه‌كه‌یان بینیوه، یان به دروستی لێی تێنه‌گه‌یشتوون".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن سه‌ركه‌وتوو بن له رووخاندنی رژێمی ئه‌سه‌د، ئێمه ده‌گوازینه‌وه (دۆخی حوكمڕانی، دامه‌زراوه‌كان و هتد)".
تێڕوانینی بۆ کەمینەکان و نەیاران
سه‌باره‌ت به كه‌مینه‌كان، جۆلانی باسی له‌وه كرد كه "كارده‌كه‌م بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ئه‌و گروپانه‌ی كه له شه‌ڕی ناوخۆی سوریادا كه ده ساڵه به‌رده‌وامه، له‌سه‌ر ده‌ستی گروپه توندڕه‌و و جیهادیه‌كان سه‌ركوت كران و زوڵمیان لێده‌كرا و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی به ئاشكرا به مه‌سیحییه‌كان و كه‌سانی دیكه‌ی ئایینی و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان رابگه‌یه‌نم كه به سه‌لامه‌تی و ئارامی ده‌ژین".
جولانی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "له قۆناغه‌كانی ئاژاوه‌گێڕیدا هه‌ندێك پێشێلكاری به‌رامبه‌ر ئه‌وان (كه‌مینه‌كان) له‌لایه‌ن هه‌ندێك تاكه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام ئێمه چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌تانه‌مان كرد، كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه گروپێكی دیكه بسڕێته‌وه. ئه‌م پێكهاتانه سه‌دان ساڵه له‌م ناوچه‌یه‌دا پێكه‌وه ده‌ژین، و كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه له‌ناویان ببات".
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی سووكایه‌تیكردن به‌رامبه‌ر به نه‌یارانی سیاسی له ئیدلب، جولانی وتی: "رووداوه‌كانی سووكایه‌تیكردن له زیندانه‌كاندا به فه‌رمان و رێنمایی ئێمه نه‌بووه و ده‌سته‌ی ته‌حریری شام، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به‌و بابه‌ته هه‌یه به‌رپرسیار كردووه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دژایه‌تی هه‌ندێك له‌و تاكتیكه دڕندانانه ده‌كات كه گروپه جیهادییه‌كانی دیكه به‌كاریده‌هێنن، ئه‌مه‌ش وایكردووه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بپچڕێنێت، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه به شێوه‌یه‌كی شه‌خسی به‌شداریی له هێرشكردنه سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیدا نه‌كردووه.
مامه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
جولانی پۆلێنكردنی (رێكخراوه‌كه‌ی) ده‌سته‌ی ته‌حریری شامی وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی به "سیاسی به پله‌ی یه‌كه‌م و له هه‌مان كاتدا به ناورد" زانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هه‌ندێك مامه‌ڵه‌ی توندڕه‌وه‌كانی گروپه ئیسلامییه‌كان "دابه‌شبوون"ی له‌نێوان ده‌سته‌ی ته‌حریری شام و گروپه توندڕه‌وه‌كان دروست كرد.
سه‌باره‌ت به هێزه بیانییه‌كانیش له سوریا، جولانی رایگه‌یاند كه "باوه‌ڕم وایه كه هه‌ركاتێك ئه‌م رژێمه رووخا، ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، و چیتر پێویست ناكات هیچ هێزێكی بیانی له سوریا بمێنێته‌وه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "سوریا شایه‌نی سیسته‌مێكی حوكمڕانی دامه‌زراوه‌ییه، نه‌ك سیسته‌مێك كه یه‌ك فه‌رمانڕه‌وا به حه‌ز و ئاره‌زووی خۆی بڕیار بدات".
ئه‌لجولانی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند كه "ئێمه باس له پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌تر ده‌كه‌ین، باس له بنیاتنانی سوریا ده‌كه‌ین، ده‌سته‌ی ته‌حریری شام ته‌نها به‌شێكه له‌م گفتوگۆیه، و ره‌نگه له هه‌ر كاتێكدا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. ده‌سته‌كه ئامانج نییه، به‌ڵكو ئامرازێكه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركێك كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕژێمه‌یه".
PM:01:55:06/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 3612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت