ئه‌مریكا هێزه‌كانی له سوریا خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا "پێنتاگۆن" رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان له سوریا خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن تاوه‌كو له لایه‌ن داعشه‌وه نه‌قۆزرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی جه‌نه‌ڕاڵ پات رایده‌ر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا "پێنتاگۆن" له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "هێزه‌كانمان له سوریا خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كه‌ین تا له لایه‌ن داعشه‌وه نه‌قۆزرێته‌وه".
وتیشی: "كاتێك رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ببینه‌وه، هه‌موو رێكارێك ده‌گرینه‌به‌ر... له‌م رۆژانه‌شدا چه‌ند جارێك گرووپی چه‌كدارمان له سوریا بۆردوومان كردووه".
ئه‌م وتانه‌ی پێنتاگۆن له‌كاتێكدایه، شه‌وی پێنجشه‌ممه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌په‌له‌دا هۆشداری دا له‌وه‌ی "چه‌كدارانی داعش رووبه‌رێكی فراوانیان له پارێزگاكانی دێره‌زوور و حمس داگیركردووه".
هه‌سه‌ده راشیگه‌یاند كه داعش ده‌یه‌وێت ناوچه‌ی زیاتر كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵام هێزه‌كانیان به هه‌موو توانایانه‌وه رێگرییان لێده‌كه‌ن و وتی: "ناهێڵین سیناریۆی 2014 دووباره ببێته‌وه".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌سته‌ی ته‌حریری شام و گرووپه چه‌كداره‌كانی تری لایه‌نگری توركیا، هێرشیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سوریا ده‌ستپێكرد و تا ئێستا شاره‌كانی حه‌له‌ب و حه‌مایان كۆنترۆڵ كردووه.
ئه‌و بارودۆخه‌ی له سوریا دروستبووه، مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعشی زیادكردووه، به‌تایبه‌ت له پارێزگای دێره‌زوور كه بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكای لێیه.
AM:10:15:06/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 1052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت