ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا: دەبێت ئەسەد و ئۆپۆزسیۆن ئاشت ببنەوە


وێستگەنیوز_

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری ئەو وڵاتە کۆتاییهات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی کانوونی یەکەمی 2024، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان یاریدەدەر
ی سه‌رۆك كۆمار، وه‌زیرانی داد، ناوخۆ، به‌رگریی، سه‌رۆكی میت، سوپاسالار، فه‌رماندەی هێزه‌كانی ئاسمانی، ده‌ریایی، وشکانی، سوپای یه‌ك و دوو و سێ و سوپای ئیجە، هێزه‌كانی تایبه‌ت و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی شوڕای سه‌ربازیی، دوور له‌ چاوی كامێراكان بەڕێوەچوو.

لە ڕاگەیەنراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیادا هاتووە، "زانیاری لەسەر ئەو ئۆپەراسیۆنانە پێشکەشکراوە کە بە سەرکەوتوویی بۆ سەر گروپەکانی پەکەکە/کەجەکە-پەیەدە/یەپەگە، فەتۆ و داعش لە عێراق و سووریا ئەنجام دراوە". ئەو کۆبوونەوەیەش هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنەکانی دۆخی ئێستای سوریا.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا باسی لەوەشکردووە: "گرنگە رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی و گیان و موڵک و ماڵی خەڵکی مەدەنی، هەروەها پێشهاتەکان ئاماژەن بۆ ئەوەی پێویستە رژێم لەگەڵ خەڵکی خۆی و ئۆپۆزسیۆن ئاشت ببێتەوە."

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا، یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ هه‌ره‌ گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و تێیدا بڕیاری چاره‌نووسساز و گرنگ دەدرێت، به‌تایبه‌تی له‌ رووی سه‌ربازیی و ئه‌منی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.


PM:11:30:05/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت