ئەردۆغان داوا لە بەشار ئەسەد دەکات بەپەلە چارەسەرێک بۆ دۆخی ئێستای سووریا بدۆزێتەوە


وێستگەنیوز_

سەرۆککۆماری تورکیا داوا لە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا دەکات، بەپەلە چارەسەرێکی سیاسی بۆ ڕەوشی ناوخۆی وڵاتەکەی بدۆزێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە ڕاگەەندراوێکدا بڵاویکردەو، "ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەندیەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا."

لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا ئەردۆغان بە گۆتێرێسی ڕاگەیاندووە، "پێویستە بەشار ئەسەد، سەرۆکیسووریا بەپەلە چارەسەرێکی سیاسی بۆ دۆخی ئێستای وڵاتەکەی بدۆزێتەوە".

ئەم پەیامەی ئەردۆغان لەکاتێکدایە، دەستەی تەحریری شام و هاوپەیمانەکانی لە لایەک و گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیاش لە لایەک، هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سووریا دەستپێکردووە و تا ئێستا کۆنترۆڵکردنی ناوەندی شارەکانی حەلەب و حەمایان ڕاگەیاندووە.


PM:08:22:05/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت