سووریا دوو درۆنی لە ئاسمانی دیمەشق خستە خوارەوە


وێستگەنیوز_

بەرگری ئاسمانیی سووریا دوو درۆنی لەسەر ئاسمانی دیمەشقی پایتەخت خستە خوارەوە، ئەوەش لە کاردانەوەی کەوتنی شاری حەما.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ی کانوونی یەکەمی 2024،چوارەم گەورەترین پارێزگای سووریا کە شاری حەمایە، لەلایەن چەکدارانی بەرەی تەحریر شام و گرووپە هاوپەیمانەکانی کۆنترۆڵکرا.

فەرماندەی گشتی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، "لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، لەگەڵ چڕبوونەوەی شەڕی نێوان سەربازەکانمان و "گرووپە تیرۆریستییەکان" و بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوان لە نێو ڕیزەکانی هێزەکانماندا، ئەم گرووپانە توانیان بچنە ناو شاری حەما، سەرەڕای ئەوەی زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە."

دوای ئەوەی شەڕ و پێکدان و ئاڵۆزییەکان لەنێوان سووپای سووریا و چەکدارانی بەرەی تەحریر شام و گرووپەکانی هاوپەیمانی لە شار و ناوچە جیاجیاکان زیاتر بوون، باڵیۆزخانەی چین داوای لە هاووڵاتییانی خۆی لە سووریا کرد، بەزووترین کات ئەو وڵاتە بەجێبێڵن.


PM:06:13:05/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت