جولانی په‌یامێكی بۆ سودانی نارد... داوای چی كرد؟
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌بو محه‌مه‌د جولانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له توركیا چوونه‌ته ناو شاری حه‌مای سوریا.
جولانی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا داوای له محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد كه رێگه نه‌دات هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نزیك له ئێران ده‌ستوه‌ردان له سوریا بكه‌ن.
پێشتر و له ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه سودانی داوای له سه‌رجه‌م فه‌رمانده سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان كرد كه ئاماده‌یی مه‌یدانییان هه‌بێت و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و یه‌كانه بكه‌ن كه به‌رپرسیارێتی پاراستنی سنووری هاوبه‌شی عێراق و سوریایان له ئه‌ستۆدایه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی سوریاوه.
هاوكات له میانی كۆبوونه‌وه له‌ناكاوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ئه‌منی و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و سوریا، سودانی جه‌ختی له "پێویستی هه‌وڵدانی زۆر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه ئه‌منییه‌كان" كرد.
وتیشی: "ئاسایشی عێراق له گرنگترین كاره له‌پێشینه‌كانی حكومه‌ته و رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌بینه‌وه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر خاك و سه‌روه‌ری عێراق هه‌بێت".
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی به سكای نیوز عه‌ره‌بی راگه‌یاندبوو كه ره‌نگه به‌سام سه‌باغ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا رۆژی هه‌ینی یاوه‌ری عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بكات بۆ سه‌ردانێك بۆ به‌غدا و یه‌كه‌مین لوتكه‌ی سێ قۆڵی ناوچه‌یی ئه‌نجام بده‌ن.
دوای پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه، حه‌ما بووه دووه‌م شار كه چه‌كداره سورییه‌كانی نزیك له توركیا له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن، دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا شاری حه‌له‌ب له باكووری ئه‌و شاره، كه‌وته‌ژێر ده‌ستی گروپه چه‌كداره‌كان.
PM:05:41:05/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 3536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت