په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا متمانه‌ی له حكومه‌ت وه‌رگرته‌وه
میشال بارنیێ
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی فه‌ره‌نسا متمانه‌ی له حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته به سه‌رۆكایه‌تی میشال بارنیێ وه‌رگرته‌وه، به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م حكومه‌تی فه‌ره‌نسا له‌دوای ساڵی 1962ـوه‌وه متمانه‌ی لێ وه‌ربگیرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی فه‌ره‌نسا به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر بودجه‌ی 2025 بڕیاریدا لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حكومه‌ته‌كه‌ی میشێل بارنیێ بخاته ده‌نگدانه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر پێشنیازی راستڕه‌وی توندڕه‌و و به پشتیوانیی چه‌پڕه‌وی توندڕه‌و به سه‌ركردایه‌تی مارین لۆبن، متمانه‌ی له حكومه‌تی ئه‌و وڵاته به سه‌رۆكایه‌تی میشال بارنیێ وه‌رگرته‌وه و له كۆی 577 ئه‌ندام، 331 ئه‌ندام ده‌نگیان به بڕیاره‌كه دا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا، ده‌یویست به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان بڕی 60 ملیار دۆلار باج زیاد بكات و ده‌ست به خه‌رجكردنی بودجه‌ی 2025 بكات.
به‌وهۆیه‌شه‌وه بارنیێ، ناچاره دوای سێ مانگ له ده‌ستبه‌كاربوونی، نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی و حكومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌شی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بكات.
به‌م ده‌نگدانه، حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌وێته قه‌یرانێكی دیكه‌وه و دووه‌م گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی ئابووری له یه‌كێتی ئه‌وروپا پاڵده‌نێته ناو قه‌یرانێكی سیاسی قوڵتره‌وه كه مه‌ترسی له‌سه‌ر توانای یاسادانان و كۆنتڕۆڵكردنی كورتهێنانێكی گه‌وره‌ی بودجه‌ی ئه‌و وڵاته دروست ده‌كات.
PM:11:56:04/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت