رژێمی سوریا بڕیاری زیادكردنی مووچه‌ی كه‌رتی سه‌ربازی ده‌ركرد
وێستگه‌نیوز-
له گه‌رمه‌ی شه‌ڕو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌كداره سورییه‌كانی نزیك له توركیا، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا به مه‌رسوومێكی كۆماری، مووچه‌ی سه‌ربازانی سوپاكه‌ی به‌ڕێژه‌ی 50% زیاد ده‌كات، زیادكردنه‌كه‌ش مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تییان ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی سوریا "سانا" مه‌رسومی كۆماری بۆ زیادكردنی مووچه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه له‌لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ده‌رچووه.
به‌گوێره‌ی مه‌رسوومه‌كه، 50%ـی مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و كه‌سانه زیاد ده‌كرێت، كه له كه‌رتی سه‌ربازیی سوپای سوریادا كارده‌كه‌ن و بڕیاره‌كه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێت.
وه‌ك له مه‌رسوومه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه، زیادكردنه‌كه ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه له خزمه‌تی ئیلزامی-دان یان خانه‌نشین بوون.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی سوریا بۆ زیادكردنی مووچه‌ی كه‌رتی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی، هاوكاته له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه‌كانی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام (بۆ سه‌ر سوپای ئه‌و وڵاته له شاره‌كانی حه‌له‌ب و حه‌ما.
PM:09:44:04/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت