داوا دەکرێت سەرۆکی کۆریای باشوور دوربخرێتەوە


وێستگەنیوز_

لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان لە کۆریای باشوور ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند کە داواکارییەکیان پێشکەش کردووە بۆ لێپرسینەوەو دوورخستنەوەی سەرۆک یۆن سوک یۆل.

ئەم هەنگاوە دوای  ڕۆژێک دێت لە ڕاگەیاندنی سەپاندنی یاسای سەربازی، هەنگاوێک کە تەنها چەند کاتژمێرێکی خایاند، بەدەنگی شەقام و پەرلەمان و هاتنە سەر هێڵی کۆشکی سپی ئەمەریکا شکستیهێنا.

نوێنەرانی شەش پارتی ئۆپۆزسیۆن داوایەکیان بە سەرۆکایەتیی حیزبی دیموکرات کە دیارترین پارتی ئۆپۆزسیۆنە، لەسەر دورخستنەوەی سەرۆک داوە بەپەرلەمان . 

لە وتارێکی ڕاستەوخۆدا ئەو شەش پارتە ڕایانگەیاند، "داواکاری لێپرسینەوەی بەپەلەمان بۆ دورخستنەوەی سەرۆک  پێشکەش کردووە".

ئەگەری ئەوەیە دەنگدان بەدورخستنەوەی سەرۆکی کۆریای باشور ڕۆژی هەینی ڕقوبدات.

یون سوک یۆل سەرۆکی کۆریای باشوور ئۆپۆزسیۆنی بە "هێزی دژە دەوڵەت" تۆمەتبار کرد و  پاشان یاسای سەربازی راگەیاند و وتی: کوریای باشوور لە "هەڕەشەکان"ی کۆریای باکوور دەپارێزێ.


AM:10:28:04/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو