ئێران: لێکۆڵینەوە لە ئەگەری ناردنی هێز دەکەین ئەگەر سووریا داوای بکات


وێستگەنیوز_

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ئەگەری ناردنی هێز دەکەن ئەگەر سووریا داوایان لێ بکات.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا کە ماڵپەڕی ئەلعەرەبی ئەلجەدید ئەنجامی داوە و ئەمرۆ سێشەممە بڵاوکراوەتەوە ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی لێکۆڵینەوە لە ئەگەری ناردنی هێز بۆ سووریا دەکات ئەگەر دیمەشق داوای بکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو هێرشەی کە لەلایەن لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە بۆ سەر هێزەکانی حکومەت لە باکووری سووریا دەستیپێکردووە دەڵێت: "ئەگەر حکوومەتی سوریا داوای لە ئێران بکات هێز بنێرێت بۆ سوریا، ئێمە لێکۆڵینەوە لەو داواکارییە دەکەین و لە ئێستادا وەڵامەکەی ڕوون نییە." 

هاوکات، هۆشدارییدا لەوەی ئەو هێرشانەی گروپە "تیرۆریستییەکان" رەنگە لە داهاتوودا چەند زیان بە ئێران دەگەیەنن؛ زۆر زیاتر بە وڵاتانی دراوسێی وەک عێراق، ئوردن و تورکیا بگەیەنن.


PM:08:03:03/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت