راوێژكارێكی خامنه‌یی: توركیا كه‌وته ته‌ڵه‌كه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه
وێستگه‌نیوز-
راوێژكارێكی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند كه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد توركیا بكه‌وێته ئه‌و ته‌ڵه‌یه‌ی كه ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆیان ئاماده كردووه، ده‌شڵێت: "ئێران تا كۆتایی پشتیوانی سوریا ده‌كات".
له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی راوێژكاری رێبه‌ری باڵای ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی وتی: "هیواداربووین هاكان فیدان (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا) كه كه‌سایه‌تییه‌كی به‌ئه‌زموونه له بواری هه‌واڵگری و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا، بتوانێت به‌شێك له هه‌ڵه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راست بكاته‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد توركیا كه مێژوویه‌كی دوور و درێژی له ئیسلامدا هه‌یه، بكه‌وێته ئه‌و ته‌ڵه‌یه‌ی كه ئه‌مریكا و زایۆنیسته‌كان بۆیان ئاماده كردووه"..
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه كه ئه‌و جۆره كارانه به‌ناوی گه‌لی توركیاوه ئه‌نجامده‌درێن، كه به‌درێژایی مێژوو به باوه‌ڕێكی پته‌وه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر ئیسلام چه‌سپاون".
وتیشی: "پێویسته ئه‌مریكا، زایۆنیسته‌كان و وڵاتانی ناوچه‌كه - جا عه‌ره‌ب بێت یان غه‌یره عه‌ره‌ب - بزانن كه كۆماری ئیسلامی ئێران تا كۆتایی به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانی ره‌های خۆی بۆ حكومه‌تی سوریا".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ ژماره‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی سوریا زیاتره له ساڵی ٢٠١١ (سه‌ره‌تای شه‌ڕ له سوریا).
عه‌لی ویلایه‌تی راشیگه‌یاند كه "جگه له ئێران، روسیا، حزبوڵای لوبنان - كه له هه‌موو كاتێك زیاتر به‌هێزتر بووه -، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق - كه هێزێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره - و حوسییه قاره‌مانه‌كان له یه‌مه‌ن و فه‌له‌ستینییه ئازیزه‌كان هه‌ن. هه‌موویان یه‌كگرتوون له پشتیوانیكردن له یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا و حكومه‌ته‌كه‌ی ئێستای".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه رۆژی هه‌ینی 29ی تشرینی دووه‌می 2024 گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای نزیك له توركیا كه دیارترینیان ده‌سته‌ی ته‌حریر شام بوو، دوای شه‌ڕكردن له دژی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا بۆ ماوه‌ی زیاتر له 48 كاتژمێر كه سه‌دان كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا و هاوڵاتی مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه، چوونه ناو شاری حه‌له‌ب و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا گرت. رۆژی شه‌ممه زیاتر پێشڕه‌وییان كرد و توانییان زۆرینه‌ی شاری حه‌له‌ب بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه و رۆژ به‌رۆژ سنووری قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان فراوان ده‌كه‌ن.
PM:06:35:03/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 7168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت