لە تورکیا سکرتێری سەرۆککۆماری عێراق بە چەقۆ بریندار کرا
وێستگەنیوز_
بە گوێرەی بڵاوکراوە میدیاییەکانی تورکیا، "سکرتێری
سەرۆککۆماری عێراق لە تورکیا بە چەقۆ لە لایەن کارمەندێکی چێشتخانەوە بریندارکرا."
ئەمڕۆ سێشەممە، 3ی
کانوونی یەکەمی 2024، پێگەی جمهوریەتی تورکیا بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند، "لە
کۆتایی مانگی ڕابردوودا، سەباح عومەر، سکرتێری سەرۆککۆماری عێراق لە شاری ئیستانبوڵ
بە چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر و بریندارکراوە."
ئاماژەی بەوەشداوە، "سکتێری
سەرۆک کۆماری عێراق، لە چێشتخانەیەكدا نانی خواردووە، ناسنامەی دیپلۆماسی خۆی
بەكار هێناوە و پارەی نەداوە، كارمەندێكی چێشتخانەكە دوای دوو ڕۆژ دوای کەوتووە و
بە چەقۆ هێرشی كردووەتە سەری و برینداری کردووە."
سەباح عومەر، سكرتێری سەرۆك كۆماری عێراق، سکالای
لەسەر هێرشبەرەکە لای پۆلیسی توركیا تۆمار كردووە و لە ئێستادا دۆخی
تەندروستی جێگیرە.
PM:03:02:03/12/2024
ئهم بابهته 2772
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت