هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی‌ توند له‌ دۆناڵد تره‌مپه‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ له‌وانه‌ ده‌كات كه‌  به‌رپرسن له‌ به‌ بارمته‌گرتنی‌ ئیسرائیلییه‌كان له‌ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌ بزووتنه‌وه‌ حه‌ماس و ده‌ڵێت: "به‌توندی‌ لێیان ده‌درێت".

تره‌مپ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "هه‌مووان باس له‌و بارمتانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ توندوتیژییه‌كی‌ زۆر و به‌شێوازێكی‌ نامرۆڤانه‌ و دژی‌ خواستی‌ هه‌موو جیهان له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست به‌ بارمته‌گیراون، به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نها قسه‌یه‌ و هیچ كرده‌وه‌یه‌ك نییه‌".

تره‌مپ ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر به‌ر له‌ 20ی 1ی 2025  بارمته‌كان ئازاد نه‌كرێن، ئه‌و به‌رواره‌ی كه‌ به‌ شانازییه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌كار ده‌بم، ئه‌وا باجێكی قورس له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌درێت و ناوچه‌كه‌ ده‌بێته‌ دۆزه‌خ".

تره‌مپ ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م باجه‌: "له‌لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسانه‌وه‌ ده‌درێت كه‌ ئه‌م كاره‌یان دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامداوه‌” .

وتیشی: "به‌رپرسانی‌ ئه‌و كاره‌ له‌هه‌موو كه‌س زیاتر له‌ مێژووی‌ دوور و ده‌وڵه‌مه‌ندی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا زیانیان پێده‌گات، ئێستا بارمته‌كان ئازاد بكه‌ن".

له‌ كاتی هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر ئیسرائیل له‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2023دا، چه‌كدارانی حه‌ماس زیاتر له‌ ٢٥٠ كه‌سیان رفاند، به‌پێی ئاماره‌كانی ئیسرائیل، له‌نێویاندا هاووڵاتی ئیسرائیلی-ئه‌مریكی هه‌ن.

بۆچوونه‌كان وان كه‌ نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و بارمته‌ بیانی و ئیسرائیلییانه‌ كه‌ ژماره‌یان 101 كه‌سه‌، هێشتا له‌ غه‌ززه‌ن و له‌ ژیاندا ماون.



PM:10:49:02/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 5272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت