رۆیته‌رز، ئۆفه‌ره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌شار ئه‌سه‌د به‌ر له هێرشی گروپه چه‌كداره‌كان ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
ئاژانسی رۆیته‌رز ئۆفه‌ره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌شار ئه‌سه‌د به‌ر له هێرشی گروپه چه‌كداره‌كان ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه "واشنتۆن بە نێوانگری ئیمارات ئۆفەرێکی داوە بە بەشار ئەسەد؛ بەرامبەر دوورکەوتنەوە لە ئێران و بڕینی ڕێگای وشکانیی حیزبوڵڵای لوبنان، گەمارۆکانی لەسەر هەڵدەگرێت".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری پێنچ سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه، "ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له رێگه‌ی ئیماراته‌وه ئۆفه‌رێكی پێشكه‌ش به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا كردووه كه له به‌رامبه‌ر دوركه‌وتنه‌وه له ئێران و بڕینی رێگای وشكانیی حزبوڵای لوبنان، گه‌مارۆكانی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵده‌گرێت".
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت: "گفتوگۆكان پێش هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی باكووری ئه‌و وڵاته بووه و له چه‌ند مانگی رابردوودا چڕتر بوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌گه‌ری كۆتاییهاتنی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سوریا له 20ی كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتوو و هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر تۆڕی ناوچه‌یی تاران، له‌وانه حزبوڵا له لوبنان، حه‌ماس له غه‌ززه و سه‌روه‌ت و سامانی ئێران له سوریا".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "هێرشی گروپه چه‌كداره‌كان نیشانه‌ی لاوازبوونی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و ئێرانه، كه ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د یارمه‌تی ئێران بۆ دژه هێرشی سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كان وه‌ربگرێت، ئه‌وا كۆتایی به هه‌وڵه‌كان ده‌هێنێت".
ئاژانسه‌كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ دوو سه‌رچاوه‌ی ئه‌مریكی، چوار قسه‌كه‌ری سوری و لوبنانی و دوو دیپلۆماتكاری بیانی كردووه و وتوویانه كه "ئه‌مریكا و ئیمارات به‌وای ده‌رفه‌تێكدا ده‌گه‌ڕێن بۆ كۆتاییهێنان به په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان سوریا و ئێران، كه تاران یارمه‌تیی دیمه‌شقی داوه له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌شێك له وڵاته‌كه‌ی، له‌دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆ له ساڵی 2011".
PM:07:40:02/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 9816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت