هاکان فیدان: رەنگە پێشبڕکێی چەک جیهان بخاتە لێواری کۆتایی


وێستگەنیوز-

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشکرایدەکات، وڵاته‌كه‌ی له‌ ململانێ و ئاڵۆزییه‌ نوێیه‌كانی سووریا به‌شدار نییه‌، ئاماژە بەوەشدەکات، وڵاته‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته‌ ناوه‌ڕاستی جه‌نگ و ململانێكانی ناوچه‌كه‌.


ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 30ی تشرینی دووه‌می 2024، هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە کۆڕبەندی جیهانی "TRT" رایگه‌یاند، "وڵاته‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته‌ ناوه‌ڕاستی جه‌نگ و ململانێكانی ناوچه‌كه‌، هاوكات له‌م ناوچه‌ جوگرافییه‌ له‌رزۆكه‌دا، ڕۆڵی زیاتر له‌ پێناو ده‌سته‌به‌ری ئاشتی و سه‌قامگیری ده‌گێڕێت".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژەی بەوەکرد، "تورکیا له‌ ململانێ و ئاڵۆزییه‌ نوێیه‌كانی سوریا به‌شدار نییه‌، به‌ڵام هاوكات هه‌نگاوی پێویست و یه‌ده‌گ له‌م باره‌وه‌ ده‌گرێته‌به‌ر".

هاكان فیدان داوای كرد سه‌رنج ئاگه‌یی زیاتر بخرێته‌ سه‌ر سه‌قامگیریی له‌ سووریا، عێراق، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، باشووری قه‌وقاز، رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و ده‌ریای ره‌ش، كه‌ ئه‌مه‌ ئامانجی سەرەکی توركیایه‌.

فیدان وتی، "چەکسازی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن لە زیادبووندایە، ئەمەش رەنگە جیهان بخاتە لێواری کۆتایی، یان تەنانەت مەترسی شەڕی ئەتۆمی".

وتیشی، "سیستمی نێودەوڵەتیی ئێستا ناتوانێت ئاشتی و سەقامگیری بەدەستبهێنێت و دادپەروەری و یەکسانی دابین بکات"، ئاماژەی بەوەشدا، "چەقبەستووی ئێستای ئەنجومەنی ئاسایش نموونەی هەرە بەرچاوی ئەمەیە".









PM:05:18:30/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو