ئێران بۆ ئەمریکا و ئەوروپا: فشار بکەن چەکی ئەتۆمیی دروست دەکەم


وێستگەنیوز_

ئێران هەڕەشەی ئەوە دەکات ئەگەر فشارەکانی ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا لەسەری توندتر بکرێتەوە، ئەوا دەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم.

ئەمڕۆ شەممە، 30ی تشرینی دووەمی 2024، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند و وتی، "ئەگەر ئەو فشارانەی وڵاتانی رۆژئاوا لەسەر ئێران دروستی دەکەن بەردەوام بێت و دووبارە سزاکان بەسەر ئێراندا بسەپێننەوە، ئێران ناچارە لەناوخۆدا گفتوگۆ دەربارەی دروستکردن و خاوەندارێتیی چەکی ئەتۆم بکات."

"ئەو لێدوانانەی عەباس عیراقچی، هاوکات بوو لەگەڵ بەڕێوەچوونی گفتوگۆی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە جنێڤی پایتەختی سویسرا."



PM:12:14:30/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو