روانگه‌ی سوری: نیوه‌ی شاری حه‌له‌ب كه‌وته ژێرده‌ستی گروپه چه‌كداره‌كان
وێستگه‌نیوز-
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه نیوه‌ی شاری حه‌له‌ب كهوتووهتهژێر ده‌ستی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام و گروپه چه‌كداره‌كانی تر.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی تشرینی دووه‌می 2024، روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه باره‌گاكه‌ی له به‌ریتانیایه، بڵاویكرده‌وه كه "نیوه‌ی شاری حه‌له‌ب له باكوری سوریا له ژێر كۆنترۆڵی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام و گروپه چه‌كداره هاوپهیمانهكانیدایه".
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ش دوای دوو ڕۆژ دێت له هێرشێكی له‌ناكاوی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی حكومهتدابوون له باكوور و باكووری رۆژئاوای سوریا".
سه‌باره‌ت به‌م گۆڕانكارییه خێرایانه له باكووری سوریا و هۆكاره‌كانیان، ئه‌سعه‌د ئه‌لزوعبی پسپۆڕی سه‌ربازی و ستراتیجی، بۆ سكای نیوز عه‌ره‌بی وتی: "ئه‌وه‌ی رووده‌دات حاڵه‌تێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو یان حاڵه‌تێكی زۆر كه‌م چاوه‌ڕوانكراو بوو كه ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه به‌ره‌یه‌ك به پانی 60 كیلۆمه‌تر و قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش كارێكی نالۆژیكییه ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ندین فه‌یله‌ق و پشتییوانی ئاسمانی و زه‌مینیشدا".
ئه‌لزوعبی ده‌ڵێت: "ئه‌م پێشڕه‌وییه ئێمه ده‌خاته به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌ر، یان سوپای سوریا پوكاوه‌ته‌وه و توانای شه‌ڕكردنی لاوازه، یان ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه مه‌شق و راهێنانێكی باشیان كردووه و توانیویانه سوپرایزێكی ستراتیژی به‌ده‌ست بهێنن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژی هه‌ینی گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای نزیك له توركیا كه دیارترینیان ده‌سته‌ی ته‌حریر شام بوو، دوای شه‌ڕكردن له دژی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا بۆ ماوه‌ی زیاتر له 48 كاتژمێر كه سه‌دان كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا و هاوڵاتی مه‌ده‌نی لێكهوتهوه، چوونه ناو شاری حه‌له‌ب و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا گرت.
AM:09:18:30/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت